رۆحانی داوا له وڵاتانی موسلمان ده‌كات پاره‌یه‌كی هاوبه‌ش وه‌ك جێگره‌وه‌ی دۆلار دروست بكه‌ن
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، شه‌ڕ له سووریا و یه‌مه‌ن و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و لوبنان و ئه‌فغانستان ئه‌نجامی توندڕه‌وی و ده‌ستیوه‌ردانی وڵاتانی بیانییه.
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیران له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی ئیسلامی له كوالا لامپووری مالیزیا رایگه‌یاند، وڵاتانی ئیسلامی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی به‌ره‌ورووی دۆخێكی نوێ بوونه‌ته‌وه كه بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كان.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئابووری ئه‌لیكترۆنی رێكارێكی نوێیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له داهاتوودا. سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه گه‌مارۆی ئابووری بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆسه‌پێنن بووه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌ك.
داوای ئه‌وه‌شی كرد كه وڵاتانی ئیسلامی له دژی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی یه‌كبگرن و هه‌وروه‌ها به‌په‌له جێگره‌وه‌یه‌كیش بۆ دۆلار په‌یدا بكه‌ن. وتیشی، وڵاتانی ئسیلامی ده‌بێ له بواری ئابووری ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن. پێویسته سندووقێكی هاوبه‌ش له نێوان وڵاتانی ئیسلامی دروست بكرێت.