تایبه‌ت به‌وانه‌ى زۆر ئاره‌زوى خواردنى لیمۆ ده‌كه‌ن
به‌گشتى ڕه‌نگه زۆربه‌مان ئاره‌زووى خواردنى لیمۆ زۆر بكه‌ین به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكییهكانماندا ، لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به زۆر مادده كانزا سوودبه‌خشه‌كان ، به‌ڵام زۆر خۆریش تێدا زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌رى زۆره توشى ئه‌م بارانه‌ى خواره‌وه‌ت بكات ، هه‌ربۆیه هه‌وڵ بده كه‌متر بیخۆیت و یان ته‌نها ئاوى لیمۆكه بگره و بیخۆره‌وه باشتره له‌وه‌ى لیمۆكه خۆى بخۆیت.
• هه‌ستیارى پووك و ددان زیاتر ده‌كات و ئازارى ددان دروست ده‌كات هه‌ربۆیه هه‌تا ده‌توانى گاز له لیمۆ مه‌گره .
• زۆر خواردنى لیمۆ ده‌بێته هۆى سووتانه‌وه‌ى گه‌ده و سه‌ر سنگ و هه‌ست به ئازار و گه‌رمى ده‌كه‌یت .
• له‌ش ووشك ده‌كاته‌وه و هۆكارێكه تاتوشى میزه چوركێت بكات .
• توشى قورحه‌ى گه‌ده‌ت ده‌كات و هۆكارێكه بۆ بریندار بوونى گه‌ده‌ت .