ماڕادۆنا باشترین یاریزانی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا دووپاتیده‌كاته‌وه‌ ئالفرێد دی ستیفانۆ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه‌ كه‌ ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ به‌ سه‌رده‌می زێڕینی تێپه‌ڕی، دیێگۆ ده‌شڵێت: لیۆنێل مێسی به‌ شایسته‌یی شه‌ش باڵۆن دۆری به‌ده‌ستهێناوه‌.

دیێگۆ مارادۆنا له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: پێموایه‌ دی ستیفانۆ باشترین یاریزانه‌ له‌ مێژووی تۆپی پێ، پێموایه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو یاریزانه‌كانه‌ به‌ منیشه‌وه‌، پێلێ هه‌رگیز ئاره‌زوو ناكات ئاماژه‌ به‌ دی ستیفانۆ بكات به‌ڵام له‌ ریۆ دێ جانیێرۆ به‌سه‌ر پێلێ سه‌ركه‌وت.

ماڕادۆنا گوتیشی: باشترین یاریزان له‌ ژیانم كه‌ درێسم له‌گه‌ڵ گۆڕیبێته‌وه‌ خۆلێت و ڤان باستنه‌ ئه‌و كاته‌ی له‌ میلان یارییان ده‌كرد، به‌ڵام باشترین یاریزان كه‌ له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ یاریم كردبێت كاریكایه‌.

ماڕادۆنا ده‌شڵێت: هه‌رگیز رووبه‌رووی مێسی نابمه‌وه‌، ئه‌و هێمایه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌، من ئارجێنتینیم و ره‌خنه‌ی لێناگرم، پێویسته‌ سه‌یری لایه‌نه‌ باشه‌كانی بكه‌م، ئێمه‌ هاوڕێین، بینیم ئه‌و كاته‌ی له‌ چاره‌كی كۆتایی مۆندیالی 2010 به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا دۆڕاین كه‌ چۆن ده‌گریا چونكه‌ دڵسۆزه‌، ئه‌و شایسته‌یه‌ كه‌ خه‌ڵاته‌كانی بالۆن دۆری به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

ماڕادۆنا و دی ستیفانۆ
Back to top button