سێ برا لە لایەن ئامۆزایەکیان دەکوژرێن
له گوندێكى سه‌ر به شاره‌دێی گوڵاڵه، كه‌سێك سێ ئامۆزاى خۆى كوشت و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى ئامۆزاكانیشیهوه، بریندار كرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانی ده‌زگای میدیایی (خواكوڕك)، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20/12/2019، له گوندى (فه‌ره‌ج)ى ناوچه‌ى شێخ باوه له سنوورى شاره‌دێی گوڵاڵه، كه‌سێك چووه‌ته سه‌ر ماڵى مامی، به ده‌ستڕێژى گولله سێ ئامۆزاى خۆى له‌كاتى خه‌ودا كوشتووه.
له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى ئامۆزاكانیشیهوه، ته‌قه له بكوژه‌كه كراوه و به سه‌ختى بریندار بووه، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى (باقووبه)ى ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله.