بەریتانیا پێشنارێک ئاراستەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
جەیمس سۆرنتۆن، کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێرلە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان داوا لە هەردووک حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان دەکات ڕێکەوتنێکی سەربازی لە نیوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێتە ئاراوە بۆ ئەوەی بکرێت ئەو ناوچانەی لە ئێستادا بۆشایی ئەمنیان هەیە پڕ بکرێنەوە .
سۆرنتۆن هاوکات گووتی : ئێمە وەک بەریتانیا دڵخۆشین بەو ئازادییەی لە هەرێمی کوردستان داهەیە و پاڵپشتی خۆشمان بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان لە نێوان بەغدا و هەولێر دووپات دەکەینەوە .
لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت پێویستە کێشە هەڵپەسێراوەکان نێوان هەردووک لایەن چارەسەر بکرێت و هەماهەنگی نێوان هێزە عێراقیەکان و هێزی پێشمەرگە زیاتر بکرێت بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش