نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ کەوتنە وتووێژ

 

کەلی کرێفت ، نوێنەرانی هەمیشەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی پێنجشەممە لە هەڵس و کەوتێکی چاوەڕوان نەکراودا لە گەڵ” مەجید تەخت ڕەوانچی ” نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتە وتووێژەوە .

ئەو چاوپێکەوتن و وتووێژە لە دوای کۆبوونەوەی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە ئاراوە .

 

وەک رۆژنامەکانی ئەمریکی ئاماژەی پێدەکەن خانمی کرێفت پرسەی خۆی ئاراستەی نوێنەری ئێران کردووە بە بۆنەی کۆچی دوایی کچێکی تەمەن دوو ساڵان لە ئێران بە هۆی نەبوونی داودرەمانی پێویست بۆ چارەسەری .

 

ئەم وتووێژە یەکەم هەنگاوی ئاشکرای دو دیپلۆماتی باڵای ئێران و ئەمریکایە لە دوای ئەوەی ترەمپ دەسەڵاتی گرتۆتە دەست

Back to top button