هاووڵاتیەکی عێراقی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران سزای زیندانیکردنی بۆ بڕایەوە
دادگایەک لە سوید هاووڵاتیەکی ” سویدی عێراقی ” بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئێران مەحکوم کرد و حوکمی دوو سال و نیو زیندانی بوونی بەسەردا سەپاند .
تاوانی ئەو کەسە تەمەن 46 ساڵە ئەوە بووە ، زانیاری لە سەر ئەو پەنابەرانە ئێرانیانە کۆکردۆتەوە بۆ ئێران بە تایبەت کاری لەسەر گرووپێکی سەربەخۆ خوازی عەرەب کردووە بە ناوی ( ئەلئەحواز ) لە ولاتانی سوید ، هۆلەندا و بەلجیکا .
ناونیشانی تەواوی ئەو کەسە ڕانەگەیەندراوە و بەشیک لە دادگایی کردنەکەی بە شێوەی نهێنی و دوو لە چاوی رۆژنامەوانان ئەنجام دراوە ، دادگاکە تایبەتە بەچالاکانی سیخوڕی نایاسایی .
ئاژانسی پاراستنی سوید ڕایگەیاندووە ئەو پیاوە رۆژی 27 مانگی 2ی ئەمسالەوە دەست بەسەر کرابوو بەڵام ئامادە نەبوو پێ بە تاوانەکانی بنێت .