ئەردۆگان : تورکیا لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکادا بە هێزەوە خۆڕاگری دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵیت لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا ئێمەش وڵامی هاوشێوەمان دەبێت .
بە پێی هەواڵێ رۆیتەرز ،کۆنگرەی ئەمریکا وەک کاردانەوەیەک بۆ کڕینی قەڵغانی مووشەکی ( ئێس 400 ) رووسی لەلایەن تورکیاوە ، گەمارۆ دەخاتە سەر پرۆژەی بۆڕی گازی ( تورک ئیستریم ) کە بڕیارە گازی رووسیا ڕەوانەی تورکیا بکات .
ئەردۆگان گەمارۆ خستنە سەر پرۆژەی گازی تورک ئیستریم نە پێشێل کردنی مافی یاسایی ناودەبات و دەڵێت ئێمەش ولامی هاوشێوەمان لە دژی ئەمریکا دەبێت .