شینزۆ ئابێ : پێویستە ئێران پابەندی بڕیارەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بێت

سەرۆک وەزیرانی یابان لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ حەسەن روحانی داوای لێ کرد ئێران پابەندی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بێت و رۆلێکی گرینگ بگێرێت  بۆ بەردەوامی ئەو ڕێکەوتنە .

 

ئەمڕۆ هەینی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە یابان چاوی بە شینزۆ ئابێ کەوت .حەسەن روحانی  بۆ ماوەی دوو رۆژ لە یابان دەمێنێتەوە .

 

وەک رۆیتەرز دەنووسێت لە سەرەتای کۆبوونەوەکە شێنزۆ ئابێ داوای لە روحانی کردووە ئیران پابەندی بەڵینەکانی خۆی بێت، چوونکە پابەندی ئێران هۆکاری سەرەکی دەبێت بۆ ئاسایش و ئەمنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست .

 

هاوکات حەسەن روحانی دەڵێت بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بۆئێران و ناوچە گرینگی خۆی هەیە بەڵام دەرچوونی یەکلایەنەی ئەمریکا لەم ڕێکەوتنە کارێکی هەڵە بووە و هیوادارە یابان و وڵاتانی تر ئەوەی لە دەستیان دێت بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئەنجامی بدەن .

Back to top button