بەریتانیا هانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی دەدات بۆ ڕێکەوتن لەسەر بڵاوبوونەوەی هێزەکانیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا کونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان جێمس سۆرنتۆن ئەمڕۆ هەینی داوای کرد پەلە بکرێت بۆ ڕێکەوتن لەسەر بڵاوبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ناوچەکانی کێشە لەسەری نێوان هەولێر و بەغدا

هەروەها گوتی بەریتانیا پشتگیری دانوستاندنەکانی هەولێر و حکومەتی ناوەند دەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و دۆسێیە هەڵپەسیردراوەکان نێوان هەردوو لا بەتایبەتی کێشەی نەوت و داهات و بوودجە و پێویستە ڕێکەوتنێکی ئەمنی بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرکە و هێزە عێراقیەکان بۆ لەنێوبردنی تیرۆریستانی داعش بە تایبەتی لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنی تێکەوتووە

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button