چالاكێكی دیكە كوژرا
دوای دزە كردنی لیستی مەرگ و بڵاو كردنەوەی لە میدیاكانی عێراقی ئەمڕۆ چالاكێكی مەدەنی كە بەشداری لە خۆپیشاندانەكانی شاری ناسریە كرد لە لایەن گروپێكی نەناسراوەوە كوژرا.
عەلی عەصمی چالاكێكی مەدەنی بوو كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانی سپارد.
لیستی مەرگ لیستی نەیاران و دژبەرانی ئێرانە و عەصائیبی ئەهلی حەق ئامادەی كردوە ناوی زیاتر لە ٧٠٠ كەسایەتی تێدایە كە بڕیاری تیرۆر كردنیان لە لایەن قەیس خز عەلی بۆ دەرچووە