چوار گۆڕانکاری بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە بادام بخۆیت

بە پێی تویژینەوەیەکی ئەمریکی بادەم یەکێکە لە خۆراکە تەندروستەکان بەهۆی ئەوەی چەندین کانزاو ڤیتامینی تێدایە کە پێویستن بۆلەش، هەروەها دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، ڤیتامین ‪B‬ ،ڤیتامین E ، پڕۆتین، ئەمینۆئەسید، رۆژانە خواردنی بادام ئەم کارانە بەسەر جەستەدا دێنێت.

یەکەم: دەبێتە هۆی لابردنی زیپکە
لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتوە زیپکە بەهۆی کەمی ڤیتامیت E دەردەکەوێت، کاتێک رۆژانە بادام دەخۆیت کە سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ بەدەستهینانی ڤیتامین E، لەم کێشەیە دوردەکەویتەوە، هەروەها دژە ئۆکسانە یارمەتی خاوێنکردنەوەی پێست دەدات.

دوەم: یارمەتی چارەسەر کردنی نەخۆشی شەکرە دەدات
ئەو توێژینەوەیە ئەوەشی دەرخستوە کە خواردنی بادام یارمەتی هاوسەنگکردنی شەکری خوێن دەدات، مەترسی توشبون بە شەکرە کەم دەکاتەوە.

سێیەم: یارمەتی لابردنی هیڵی جەستە دەدات
ئەو هێڵانەی لەدوای منداڵبون لە جەستەی خانماندا دەردەکەوێت، دەکرێت بە خواردنی بادام لەناوبچن.

چوارەم: مێشک زیرەک دەکات
یارمەتی چالاکبونی مێشک دەدات، هەروەها لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو خانمانەی لە ماوەی دوگیانیدا بادام دەخۆن منداڵەکانیان زیرەکترن بە بەراورد بەو دایکانەی گرنگی بە خواردنی نادەن.

Back to top button