دیدیە دیشا دوای خۆی زیدان بە گونجاوترین کەس دەزانێت بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا

دیدیە دیشای ڕاهێنەری ئێستای فەڕەنسا زینەدین زیدان بە گونجاوترین کەس دەزانێت کە دوای ئەو، ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا، لەو بارەیەوە وتی: ڕاهێنەری دواتر، بە بۆچوونی من زیدان دەبێت، ڕۆژێک لە ڕۆژان هەر پێویست دەکات هەڵبژاردەکە بەڕێوە ببات.

قسەکانی ناوبراو، کە وەک یاریزان و وەك ڕاهێنەریش جامی جیهانی بۆ کەڵەشێرەکان بەدەست هێناوە، لە کاتێکدایە تازەکیی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا ماوەی ڕاهێنەرایەتیەکەیان تا مۆندیالی 2022ی قەتەر درێژ کردۆتەوە.

Back to top button