ئه‌مڕۆ یه‌كێتی كۆنگره‌ی چواره‌می ده‌به‌ستێت

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە نیوەی ئەندامانی کۆنگرە خۆیان بۆ سەرکردایەتیی حزبەکە کاندید کردووە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، هەزار ئەندای كۆنگره‌، کاتژمێر 11 بەیانی، بە وتاری کۆسرەت رەسووڵ کۆنگرە دەبەسترێت.

ده‌زگایی میدیایی خواكوڕك زانیوویه‌تی لە رۆژی یەکەمی کۆنگرە راپۆرتی لیژنەکان دەخوێنرێتەوە و بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژ، پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند بکرێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، لەم کۆنگرەیەدا، دوو کوڕی کۆسرەت ڕەسووڵ، خۆیان بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی کاندید کردووە. هەروەها ئەگەری ململانێیەکی قووڵیش لە نێوخۆی حزبەکە هەیە، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی لاهوور جەنگی، یەکێک لە سەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، پارەیەکی زۆری داهاتی ئەو نەوتەی کەرکووك کە دوای خیانەتەکە دەستی کەوتووە، بەسەر ئەندامانی کۆنگرەی یەکێتیدا دابەش کردووە، تاوەکوو پۆستێکی باڵای لە نێو یەکێتی دەست بکەوێت.

Back to top button