كۆتایی به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 9 دێت و سبه‌ى ئه‌م شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن
به‌پێى خشته‌ى بڵاو كراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه 22ى 12ى 2019 مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ئاوەدانكردنەوە، رۆشنبیری، بازرگانی، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان دابه‌شده‌كرێت.
دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر سبه‌ى یه‌كشه‌ممه مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی دووشه‌ممه مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش ده‌كرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.