مەریوان.. دوو برای كۆڵبه‌ر له‌نێو به‌فر دا ره‌قبوونه‌وه
دوو برا له شارۆچكه‌ی مه‌ریوان سه‌ربه پارێزگای كوردستان له ئێران، له نێو به‌فردا ره‌قبوونه‌وه.
تەرمی فەرھاد خوسرەوی، تەمەن 14 ساڵ كە بچووكترین كۆڵبەرە، دوای چوار ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، لە بەرزاییەکانی ملەی تەتەی هەورامانی مەریوان لەژێر بەفردا دۆزرایەوە.
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ژمارەیەك كۆڵبەر لە بەرزاییەكانی ملەی (تەتە)ی مەریوان، بەھۆی كەشوھەوای خراپ و ترسی كەوتنە داوی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران، رێگەیان لێ بزر دەبێ. بەیانی ئەو رۆژە تەرمی دوو لە كۆڵبەرەكان كە یەكیان برای فەرھاد بووە بەناوی ئازاد خوسرەوی تەمەن 16 ساڵ دۆزرایەوە.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له میانی رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی فه‌رهاد خوسرهوییدا كۆببوونه‌وه، كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر رژێمی وڵاته‌كه‌یان نیشاندا و درووشمی “مردن بۆ دیكتاتۆر”یان گووته‌وه.