كۆنگرەی یەكێتی بەبێ سروودی نەتەوەی ئەی رەقیب دەستی پێكرد
كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كە یەكەم كۆنگرەیە بەبێ تاڵەبانی ئەنجام دەدرێت، بەبێ سروودی نیشتمانی و نەتەوەی كوردستان دەستی پێكردوو، لە جێگای سروودی نەتەوەی و نیشتمانی سروودێكی حزبی لەكاتی وەستان بۆ گیانی شەهیدانی لێدرا”.
دوای تەوافقی نێوان باڵە جیاوازەكانی یەكێـتی دواجار بریار درا كە كۆنگرەی تەوافقی یەكێتی ببەسترێت، لە ئێستادا كۆنگرەی یەكێـتی لە ناو شاری سلێمانی بەرێوە دەچێت”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، ئامادەكاریەكانی كۆنگرە زۆر بەسەركەوتووی ئەنجام دراوە، لە ئێستادا یەكەم رۆژی كۆنگرە بەرێوە دەچێت، لەبارەی ئەوەی بۆچی مارشی نیشتمانی و نەتەوەی كوردستان لێ نەدرا لەكاتی وەستان بۆ گیانی شەهیدان، ناوبراو گوتی ئەوە بۆ ئێمەش جێگای شۆك بوو، كە مارشی نەتەوەی و نیشتمانی كوردستان لێ نەدرا”.