هاتووچۆی سلێمانى: به‌هۆی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی سایدی هاتن بۆسلێمانی ئاسته‌نگی بۆدروست بووه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌هۆى كۆنگره‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له ناوچه‌ى تاسڵوجه ئاسته‌نگى بۆ شۆفێران دروست بووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه به‌هۆی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه له‌هۆڵی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلیمانی له‌ناوچه‌ی تاسڵۆجه به‌م هۆیه‌وه سایدی هاتن بۆسلیمانی ئاسته‌نگی بۆدروست بووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆش سه‌رقاڵی رێكخستنی ره‌وشی هاتوچۆن له‌و شه‌قامه‌دا تكایه پابه‌ندی یاسا‌و رێنمایه‌كانی هاتوچۆبن تاوه‌كو ره‌وشی شه‌قامه‌كه ئاسایی ده‌بیته‌وه.