پەیامێكی هاوخەمی لە بارەگای بارزانی بۆ كەس و كاری دوو كۆلبەری نەوجەوانی رۆژهەڵاتی كورستان

 

دوای ئەوەی لە سنوی مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان دوو كۆلبەری نەوجەونی كۆلبەر لە بەفردا گیریان خوارد بوو دواتر تەرمەكانیان لە ژێر بەفردا دۆزرایەوە بارەگای بارزانی بەو بۆنەیەوە پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە.
.
لە پەیامەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە: سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری هەر دوو جوانەمەرگ و خەڵكی خۆشەویستی گوندی “نێ” و دەڤەری مەریوان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

دەقی پەیامەكەی بارەگای بارزانی:

هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردوو نەوجەوانی كۆڵبەر، “فەرهاد خوسرەوی” و “ئازاد خوسرەوی” زۆر ناخهەژێن بوو.

سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری هەر دوو جوانەمەرگ و خەڵكی خۆشەویستی گوندی “نێ” و دەڤەری مەریوان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
هیواخوازین چیتر كارەساتی وا دڵتەزێن دووبارە نەبێتەوە و خوشك و براكانمان لە ئازار و نەهامەتی دوور بن.

بارەگای بارزانی
21ـی 12ـی 2019

Back to top button