توركیا داوا لە یەكێتی دەكات رێگە نەدات كادرێكی یەكێتی بەشداری كۆنگرە بكات

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی پێكرد, لەسەر داوای توركیا رێگا نەدرا كادرێكی ئەو حزبە بەشداری لە كۆنگرەكەدا بكات
دكتۆر فایەق گوڵپی، سیاسەتمەدار و سەرۆكی پێشووی پەچەدەكە رایگەیاندووە كە هاوسەرەكەی ئەو كادری یەكێتی یە بەڵام بە هۆی ئەوەی ئەركی لە چاپدانی كتێبەكەی گولپی لە ئەستۆ گرتووە توركیا داوای لە یەكێتی كردووە رێگە نەدات ئەو كادرە بەشداری كۆنگرەكەی چوارەمی یەكێتی بكات.
فایەق گوڵپی جەختی كردەوە: ”یەكێتی دەیزانی ئەگەر ھاوسەرەكەم بەشداری لە كۆنگرەی چوارەمدا بكات، بە ئەندامی سەركردایەتی دەردەچێت، بەڵام ڕێگربوون لەوەی بەشداری بكات، ئەم كارەشیان ھەڵوێستێكی نادیموكراتییانەیە، لەلایەكی دیكەشەوە ھەڵوێستێكی نا نەتەوەییانە و عەشایەرانەیە“.
ئاماژەشی بە ڕۆڵی توركیا لەم ڕێگرییە كرد و گوتی: ”یەكێتی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨ەوە لەگەڵ توركیا ڕێككەوتووە، بۆ ئەوەی كۆمەڵێك شت بۆ توركیا بكات، بە تایبەتی داخستنی بارەگاكانی تەڤگەر، ھەروەھا ھەوڵدان بۆ پەراوێزخستنی ھەندێك كەسایەتی، یەكێتی وادەزانێ ھاوسەرەكەم لە ڕووی فكری سیاسییەوە لە من نزیكە، لە كاتێكدا بە پێچەوەنەوە ھاوسەرەكەم لە ماڵەوە یەكێكە لەوانەی كە زۆر دژی ھەڵوێست و هزری من بووە، بەڵام یەكێتی و توركیا بە شێوەیەكی خراپ لە ھاوسەرەكەم تێگەیشتوون“.

Back to top button