فەرەیدوون عەبدولقادر بۆ لاهور جەنگی ئەخر كورم تۆ جگە لە فش فش نەبێت دەتوانیت بۆ یەك دەقە لەبەردەم پارتی خۆ بگری

دوای بەجێ هێشتنی كۆنگرە فەریدوون عەبدولقادر لەلای چەند كەسێك گوتوویەتی یەكێتی بەتەوافق و رێكەوتن لەسەر پۆستەكان كۆنگرەی كردووە، هیچ لە دۆخی یەكێتی ناگۆڕێت و چونكە هەموو شتێك یەكڵا كراوەتەوە، بۆیە هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت و یەكێتی لە جاران خراتر باشتر نابێت و دەشلێ، بەهیچ شێوەیەك لەناو كۆنگرە لە كوڵ كاڵترم پێ نەگوتراوە، بەخۆم بریارم داوە چەند كاتژمێرێك بەشداری كۆنگرە بكەم، دوای برۆم و تەداخوڵی گفتوگۆ جدیەكان نەكەم، بۆیە ئەو هەواڵانە دوورە لە راستیە كە لەناو  كۆنگرە دا دەركرابم”.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕك رایگەیاندووە، دوای ئەوەی فەرەیدوون عەبدولقادر كۆنگرە جێ دێلێت، لەبارەی لێدوانەكەی چەند راستیەك ئاشكرا دەكات و گوتوویەتی یەكێتی ناتوانێت كۆنگرەیەكی بێ تەوافق و بێ رێكەوتن ئەنجام بدات، چونكە لە دوای تاڵەبانی چەند باڵێكی بەهێز لەناو یەكێـتی هەیە كەسیان ئامادە نین جێ بۆ ئەوی تر چۆڵ بكەن، یان كۆنگرەیەكی شەفاف و دیموكراسی ئەنجام بدرێت”.

لەبارەی لاهور جەنگی و هەرەشەكانی لە پارتی فەرەیدوون عەبدولقادر گوتوویەتی لاهور جەنگی هەرزەیەكی ناتێگەیشتوو هیچ نەزانە لە سیاسەتدا، وا دەزانێت بەم فشە فشەی دەتوانێت هاوسەنگی هێز لەدژی پارتی دروست بكات، دەلێت” ئاخر كورم گەر فشە فش نەبێت تۆ دەتوانیت یەك دەقە لەبەرامبەر پارتی خۆت بگری”.

Back to top button