رێبوار هادی كورد سوورە لەسەر داواكاریەكانی لە نێو یاسای هەلبژاردن
دوای ئەوەی پڕۆژە یاسایی هەلبژاردنەكانی عێراق هەموار كرایەوە كورد چەند داواكاریەكی خستە نێو پڕۆژەكە بۆ ئەوەی جێبەجێبرێت, پەرلەمانتارێكیش ئاشكرای دەكات ئەگەر چی ناكۆكی هەیە لە بارەی پڕۆژە یاسایكە بەڵام كورد سورە لەسەرە جێبەجێكردنی داواكاریەكانی.
رێبوار هادی، پەرلەمانتاری كورد و سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە راگەیاند “تاوەكو ئێستا ماددەی 15 و 16 لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران جێگەی ناكۆكین و لایەنەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن. كورد سوورە لەسەر ئەوەی بازنەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگاكان یەك بازنە بێت. نەك فرەبازنە. هەروەها بەربژێركردنیش لەسەر ئاستی لیست بێت نەك تاك”.
سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد “بڕیارە رۆژی دووشەممە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەبارەی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە كۆببنەوە”.
رێبوار هادی جەختی لەوە كردەوە، بەشێكی زۆری لایەنە عێراقییەكان لەبەر خۆپیشاندەران وا خۆیان پیشاندەدەن لەگەڵ ئەو ئاراستەیە نین، بەڵام دوور لە شەقام و خۆپیشاندەران هەمان بۆ چوونی كوردیان هەیە و لەبەر خۆپیشاندەران ناتوانن بە راشكاوانە ئەوە بڵێن.