هاوپەیمانی بونیادنان كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیاری كرد
دوای ئەوەی سەرۆك كۆمار داوای لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كر بۆ دیاری كردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی تا بۆ دیاری كردنی كاندید بۆ پۆتی سەرۆك وەزیران رابسپێردرێتە كەمێك لەمەو بەر هاوپەیمانی هاوپەیمانیی بونیادنان قوسەی سوهەیل، وەزیری خوێندنی باڵای ئێستای وەك بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دیاریكرد.
لە راگەیێندراوێدا هاوپەیمانی بونیادنان رایگەیاند “ئێمە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانین و بەربژێریشمان پێشكەشی سەرۆككۆمار دەكەین”.
هاوپەیمانی بونیادنان لە هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی هەندێك هێزی دیكە پێكدێت.