ستافێكی نوێ بۆ دەستەی دەستپاكی هەرێم هەڵادەبژێردرێت

 

دوای كۆتا هاتنی ماوەی یاسایی دەستەی دەستپاكی هەرێم جێگری سەرۆكی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات كە دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتیی دەستپاكی دیاری بكرێت.

سەعید هەركی، جێگری سەرۆكی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” لە ئێستادا دەستەكە بەسەر چووە و پێویستی بەوە هەیە كە دەستەیەكی نوێ دیاری بكرێت بۆیە بڕیار وایە كە دەستەیەكی نوێی بۆ دروست بكرێت.
هەروەها راشیگەیاندووە كە ئەو یاسایەی هەیە كەموكووڕیی هەیە و پێویستە ئەویش له ‌پەرلەمان هەموار بكرێتەوە و دەسەڵاتی زیاتری پێ بدرێت بۆ ئەوەی دەستكراوەتر بێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گەندڵی بێت، بەڵام دیار نییە دەستەی دەستپاكی ئەم جارە بۆ چ حیزبێك بێت.”
جێگری سەرۆكی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: “لە هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێناندا 5 برگەی سەرەكی هەموار دەكرێتەوە و دادگایەكی سەر‌بەخۆ بۆ دەستپاكی دادەنرێت، بۆ ڕاییكردنی كەیسەكان، چونكە ئەوانەی ئێستا هەن دادوەرەكان، كۆمەڵێك ئەركیان لەسەر شانە و پێویستە دادگای تازه،‌ تایبەت بێ بە دەستپاكی و و ژمارەی لێكۆڵەرەوەكان كەمن و پێویستە زیاد بكرێن و لە بڕگەیەكی دیكەدا دەستەی دەستپاكی دەستی زیاتر واڵا بێت بۆ ئەوەی نووسینگەی دیكە بكاتەوە و كاری باشتر بكەن و دوو خاڵی دیكەش هەن، بۆیە ئەمە وادەكات باشتر ڕووبەڕوو گەندەڵی ببنەوە.”

بەپێی یاسا پێویستە بە چوار ساڵ گۆڕانكاری لە دەستەی دەستپاكی بكرێت و ئێستا له ‌بۆشاییی یاساییدایە و پێویستە دەستەیەكی نوێ دیاری بكرێت.

Back to top button