كۆنگرەی یەكێتی هەمووی بەرێكەوتنی پێشوەقتە یەكڵا كراوەتەوە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە كۆنگرەی یەكێتی دوای دانووستاندنێكی زۆر لەنێوان باڵ و لقە جیاوازەكانی ناو یەكێتی رێكەوتنی لەسەر كراوە، دابەشكاری پۆستەكان بەگوێرەی بەرژەوندی باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی یەكڵا كراوەتەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی یەكێتی كە ماوەی چەند رۆژێكە وا پێشاندەدات كە كۆنفراسی مەڵبەندەكان و ئۆرگانەكان دەكات، بەڵام لە پشتی پەردە دانووستاندنی چڕ لەنێوان باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێـتی بەرێوە دەچێت، بۆ دابەشكاری پۆستەكان و رێكەوتن لەسەر كۆی پۆستەكان لەنێوان باڵەكاندا كراوە، ئەو دیمەنەی دەبینرێت بەناوی كۆنگرە هەمووی سیناریۆیە”.

دابەشكاری پۆستەكانی و شێوازی بەرێوەبەردنی یەكێتی و رۆڵی باڵەكان لەناو یەكێتی هەمووی بە دانووستاندن و رێكەوتن لەنێوان باڵەكان ئەنجام دراوە، دوای تەواو یەكڵا بوونەوەی ئەم جۆڕە لە رێكەوتنە ئینجا بریاری بەستنی كۆنگرە و بەرێوە چوونی دراوە، دەنا هیچ شتێك نەماوە رێكەوتنی لەسەر نەكرێت”.

Back to top button