كۆسرەت رەسووڵ كرایە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە پاش هەلبژاردنی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی، كۆسرەت رەسوول كرایە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان “ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی هەشت ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە خۆ دەگرێت، و كۆسرەت رەسوولیش سەرۆكایەتی دەكات، هەروەها ناوبراو كرایە سەرپەرشتیاری لێژنەی كۆنگرەش”.
ئەمرۆ شەممە 21ی 12ی 2019 ی یەكێتی نیشتمانی كۆنگرەی چوارەمی خۆی ئەنجام دا و سێ ئەندامیشی وەك ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی هەلبژاردرا كە بریتین لە رێواس فایق و بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی، بەهۆی بوونی پۆستی سیادیان بوونە ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی”.