بەرهەم ساڵح و رێواز فایەق و قوباد تالەبانی بوون بە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی 

 

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە بشداری زیاتر لە هەزار ئەندام بەڕێوەچوو, لە رۆژی یەكەمی كۆنگرەی یەكێتی بە دەستنیشانكردنی چەند ئەندامێكی سەركردایەتی كۆتایی هات.

بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك هەریەك لە بەرهەم ساڵح، قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق، بۆ سەركردایەتی حزبەكە هەلبژێردران.

ئەمڕۆ شەممە 21/12/2019، چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە سلێمانی دەستیپێكرد و كارەكانی یەكەم رۆژی كۆنگرەكەش، كۆتایی هات.

Back to top button