نانسی پیلۆسی دۆنالد ترەمپ بانگهیشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات
لەگەڵ ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رێككارەكانی دوور خستنەوەی رەمپ گیراونەتە بەر بە هۆیەوە پەیوەندی نێوان دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كێشەی تێكەوت ئەگەر چی نێوانیان ئالۆزە بەڵام پیلۆشی داوای لە ترەمپ كرد لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران وتاری ساڵانەی پێشكەش بكات, تەرمیش داواكەی قبولكردووە.
میدیاكانی ئەمریكا بانگهێشتنامەكەی پێلۆسی یان بڵاویانكردۆتەوە كە تێیدا هاتوە “باپیرانی دامەزرێنەرمان، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی یەكتری دەستورێكیان لەسەر بنەمای جیاكاری هێزەكان ئامادەكردوە. بۆ پاراستنی ئەم هاوسەنگییەش دەستور داوا لە سەرۆكی ئەمریكا دەكات، ناوبەناو لەبارەی “گوتاری ساڵانەوە” زانیاری بداتە كۆنگرێس. بەو هۆیەوە رۆژی چواری شوباتی 2020 و بەمەبەستی پێشكەشكردنی “گوتاری ساڵانە” بەڕێزتان بانگهێشت دەكەم بۆ ئەنجومەنی نوێنەران”.
ناردنی ئەم بانگهێشتنامەیە، كە تیایدا باس لە جیاوازی هێزەكان كراوە، دوای ئەوە دێت رۆژی چوارشەممەی رابردو كۆنگرێس بە تۆمەتەكانی “خراپ بەكارهێنانی پۆست” و “كۆسپ دروستكردن بۆ كۆنگرێس” رەشنووسی تایبەت بە رێوشوێنەكانی دورخستنەوەی ترامپی پەسند كردبو.
بەپێی دەستوری ئەمریكا، پێویستە سەرۆكەكانی ئەو وڵاتە هەموو ساڵێك لە میانەی پێشكەشكردنی “گوتاری ساڵانە” دا لەبارەی ئەو كارانەی ئەنجامیان داوە و ئەوانەیشی ئەنجامی دەدەن، زانیاری بدەنە كۆنگرێس و هاونیشتمانانیان.