رۆحانی ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا بكەین

 

دوای سەردانێكی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی پایتەختی ژاپۆن كردوو لەبەردەم بەڕێوەبەرانی دامەزراوە سیاسیەكان و ئابوری و رۆشنبیریەكانی ئەو وڵاتە وتارێكی پێشكەشكرد رایگەیاند “ناكرێت رێوشوێنە نایاساییەكانی ئەمریكا بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بن، بۆیە پێویستە واز لەو رێگەیەبهێنن، كە هیچ سودێكیان نییە و پڕن لە زەرەرو زیان.

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران گوتیشی “كێشەمان نییە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا لەسەر كەیسەكان، بەڵام دەبێت لەو رێگەیەی ماوەی ساڵ و نیوێكە گرتویانەتەبەر بگەڕێنەوە، چونكە ناتوانین پاداشتی كەسێك بكەین، كە دەستدرێژیكارە، بەڵام پێویستە ئەگەر دەستدرێژیكار ویستی قەرەبوی هەڵەكانی بكاتەوە، رێگەكان دانەخەین”.

هەروەها گوتیشی “لە رێككەوتنی ئەتۆمی دوو دەستكەوتمان بەدەستهێنا، یەكەمیان ئەوەبوو بۆ جیهانمان سەلماند بەدوای چەكی ئەتۆمییەوە نین و ئامادەین چاودێری نێودەوڵەتی قبوڵ بكەین بەمەرجێك هەڵسوكەوتی دەوڵەتە گەورەكان بەرانبەرمان سروشتی بن، دەستكەتی دووەمیش ئەوەبوو بۆ جیهانمان سەلماند پابەندین بە بەڵێنەكانمانەوە، سەرەڕای ئەوەی لایەنەكەی دیكە پابەندنەبون و یەكێكیان كشایەوە”.

Back to top button