کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیان لە هەمبەر دەستبەسەرکراوانی ئێران ڕادەگەێنن
کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەسەڵاتدارانی ئیرانی دەکەن هەموو ئەو هاووڵاتیە ئێرانیانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەی ئێراندا دەستگیر کراون ئازاد بکەن .
کارناسان دەڵێن کاتێک باسی ئازار و ئەشکەنجەدانی زیندانیەکانمان بیستووە تووشی سەرسووڕمان بوین.
کارناسانی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی هەینی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو بۆتەوە داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی کردووە هەرچی زووتر هەموو دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران ئازاد بکرێن .
جاوید ڕەحمان چاودێری مافی مرۆڤ بۆ دۆسیەی ئێران لە گەڵ ١٥ کارناسی تری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە دەکەن ئازارو ئەشکەنجەی زیندانیان لە ئێران دوورە لە هەموو یاسایەک ، ئەوان وەها شکەنجەیان دەکەن تا ناچار بن دان بە تاوانێک دا بنێن کە نەیانکردووە و لە تیڤیەکانەوە بڵاوی کەنەوە .