رۆیتەرز : مەحاڵە کەسێک هەبێت جێگەی عادل عەبدولمەهدی بگرێتەوە

 

بەرێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەی بەناوبانگی رۆیتەرز لە عێراق “ئەلیسا روبن “لە راپۆرتێکدا دەنووسێت ئەو سەرکردەعێراقیانەی  لە ئێستادا دەسەڵاتدارن شیاوی ئەوە نین دۆخی ئێستای عێراق بەرەو ئاراستەیەکی باش بەرن چوونکە ناتوانن  خۆیان لە هێژموونی ئێران بەدوور بگرن کە یەک لە ویستی سەرەکی خۆپیشاندەرانە  .

 

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها  باس لە جێگرەوەیەک دەکات بۆ عادل عەبدولمەهدی و دەنووسێت مەحاڵە کەسێکی وا شیاو هەبێت جێگەی بگرێتەوە چوونکە ئەگەر کەسێکیش بە پشتوانی سەربازی ببێتە جێگرەوە هەردەبێت بەشێ لە داواکاری خۆپیشاندەران جێ بەجێ کات ، وەش لە کاتێکدا یە خۆپیشاندەران داوای دەرچوونی ئێران و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکەن ، دەی کەوابوو پەرلەمانێک کە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە شەرعیەتی نەماوە چۆن دەتوانێت ڕەوتی چاکسازی و پالانی دوا رۆژی عێراق دابڕێژێت .

 

هاوکات کەریم نووری ، یەک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی بەدر کە لە ژێر هێژموونی ئێراندا سیاسەتەکانیان ئاراستە دەکرێت گووتی ، هەرچی حزبەکان بە باشی بزانن شەقام ڕەتی دەکاتەوە و ئەوەی گەلی عێراقیش داوای دەکات حزبەکان ڕەتی دەکەنەوە ، کلەوابوو هیچ هیوایەک نەماوە بۆ داهاتوویەکی پڕشنگدار لە عێراقدا

Back to top button