شینزۆ ئابێ سەبارەت بە ئێران پێوەندی بە ترەمپەوە دەکات

 

ڕاگەیاندنەکانی یابان ئاشکرای دەکەن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە شێنزۆ ئابێ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ترەمپ بە وردی باسی ئیڕانیان کردووە .

 

ئاژانسی فارسی ئێرانی پێش ڕاگەیاندنەکانی یابان بڵاویان کردبۆوە ، یەکەم مەرجی دانووستان لە گەڵ حەسەن رووحانی لە تۆکیۆ ئەمریکا دیاری کردووە ، واتە داوای لە بەرپرسانی یابانی کردووە هەموو وردەکاری دانیشتنەکەیان بۆ ئاشکرا بکات .

 

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران نیوەڕۆی شەممە لە یابانەوە گەڕایەوە تارانی پایتەخت ، روحانی لە فرۆکەخانەی مێهرئابادی تاران سەبارەت بە دانوستانەکانی لە گەڵ شینزۆ هیچ زانیاریەکی نەدەرکاند بەڵام ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی کووالامپوور کرد و گووتی بڕیارەکان لە جێگەی خۆیدا بوون و لەمەودوا ئێران و مالیزیا و قەتەر هاوکاری زیاتریان پێکەوە دەبێت .

Back to top button