ماوەی ڤیزای خۆڕایی ئێران بۆ عێراقیەکان درێژ کرایەوە
مۆری دەروازە سنووریەکان لە سەر پاسپۆرتی عێراقیەکان حوکمی ڤیزەی یەک مانگەی هەیە و تا رۆژی ٢٥/٢/٢٠٢٠ مۆڵەتەکەی درێژ کرایەوە .
باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامانجی درێژکردنەوەی ئەو موڵەتە ئاشکرا دەکات و دەنووسێت پتەوکردنی پێوەندی نێوان گەلانی عێراق و ئێران زۆر گرینگەوە،ئەو هاتوچۆیانەش دەتوانن بونیات نەر بن بۆیەش ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا لە ڕێکەوتی ٢٨/١٢/٢٠١٩ تا ٢٥/٢/٢٠٢٠ درێژ دەکرێتەوە .