بەرهەم ساڵح داوایەک ئاراستەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دەکات
سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح لە داوایەکدا کە ئاراستەی دادگای باڵای فیدڕاڵی کردووە ، دنووسێت پێویستە فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمانی بۆ دیاری بکرێت و ئەویش کەسێک بۆ پێک هێنانی حکومەت ڕاسپێرێت کە سەر بەو فراکسیۆنە بێت .
هۆکاری نادیاری گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە موقتەدا سەدر فراکسیۆنی سائیرونی ئیزن نەدا کەسێکیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری بکرێت .
هاوکات یاساناسی بوواری دەستووری سۆران عەلی لەم بارەوە گووتی : ڕای دادگای باڵا لە ساڵی ٢٠١٠ لەمبارەوە یەکلا کراوەتەوە ، بۆیە ئیتر شیکاری بۆ ئەمبابەتە بە پێویست نازانێت .
دوا دەرفەتی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ڕاسپاردنی کەسێک وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی تا رۆژی ٢٢ ئەم مانگە دیاری کراوە .