چوار سودی گرنگی هێلکەی کوڵاو

هێلکەی کوڵاو یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کالسیۆم، زینک، ئۆمێگا 3، چەوری تەندروست، بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانیەوە چەندین سودی گرنک بە جەستە دەگەیەنێت.

یەکەم: تەندروستی مێشک باشتر دەکات
بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کۆلین، رێگری لە هەوکردنی مێشک دەکات.

دوەم: کۆرپەلە لە سکی دایکدا بە تەندروستی دەهێڵێتەوە
هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هۆکارە بۆ گەشەکردنی هەمو خانەکانی کۆرپەلە، دەبێتە هۆی گەشەکردنی بە شێوەیەکی تەندروست.

سێیەم: رێگری دەکات لە کەم خوێنی
هێلکەی کوڵاو دژی کەم خوێنی دەجەنگێت، کە بەهۆی کەمی خرۆکە سورەکان و هیمۆگلۆبین دروست دەبێت.

چوارەم: ئێسک بەهێز دەکات
هێلکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، کە ئێسک بەهێز دەکات، رێگری دەکات لە شکانی ئێسک.

Back to top button