ئێران پێدانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی به‌خۆرایی بۆ هاووڵاتیانی عێراق درێژكرده‌وه‌

ماوه‌ی پێدانی ڤیزای ئێران به‌خۆرایی بۆ هاووڵاتیانی عێراق درێژكرایه‌وه‌ تا 2020/2/25 كه‌ 2019/12/28 كۆتایی ده‌هات.

لە راگەیێندراوێکی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق هاتووه‌ لەپێناو پتەویی پەیوەندیی نێوان گەلی ئێران و عێراق و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هەردوولا، ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا لە 28/12/2019  درێژکرایەوە تا 25/2/2020.

لە راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە ئەو مۆرەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە لە پاسپۆرت دەدرێت وەکو ڤیزای یەک مانگی دادەنرێت و پێویست بە وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەم ماوەیە ناکات.

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لابردنی ڤیزا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بریاربوو كۆتایی ئه‌مساڵ جارێكی تر بۆ هاتۆچۆی هاووڵاتیانی نێوان هه‌ردوو وڵات پێدانی ڤیزا ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

Back to top button