ئەمڕۆ موچەی حەوت وەزارەت و شوێن دابەشدەکرێت

بەپێی خشتەیەک کە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە  ئەمڕۆ موچەی چەند وەزارەتیک دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارای و ئابوری ئەمڕۆ یەک شەممە 22 ی کانونی یەکەم موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، بازرگانی و پیشەسازی، سەەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە بۆ(مانگی 12 ی 2018) دابەشدەکرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

 

Back to top button