بە نێوەندگیری نێودەوڵەتی .. تێگەیشتن نێوان ئەنجوومەنی کوردی سوریا و هەسەدە لە ئارادایە
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوری ئاشکرای کرد لە دوای چەند کۆبوونەوەیەكی نێوان سەرکردەکانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە نێوەندگیری هەریەکە لە فەڕەنسا و ئەمریکا و ڕوسیا و ڕاوێژ کردن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیان بگەنە تێگەیشتنێك لەگەڵ سەرۆکی هەسەدە مەزلوم کۆبانی.
هەروەها سەرچاوەکە گوتی دەرئەنجامی دانوستاندنەکان ڕێکەوتن بوو لەسەر ئازاد کردنی دەستگیرکراوانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی و کردنەوەی نوسینگەکانی ئەنجوومەن و ئاشکراکردنی چارەنووسی وونبوەکان و ڕازی بوون لەسەر چوونی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ کە سەر بە ئەنجوومەنی نیشتیمانین و هاوبەشی لە بەڕێوەبردنی ناوچە کوردیەکان و شایەنی باسە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە 26 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011 دامەزرا لە 15 حیزبی کوردی سوریا بە سەرپەرشتی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی.