بودجەی ترامپ بۆ بەرگری .. سزای سەر تورکیا و پڕچەك کردنی قوبرس لە خۆ دەگریت

پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگری ئەمریکا بـۆ ساڵی 2020 کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسندی کرد سـزای سەر تورکیای لە خۆ دەگریت و پێکهاتووە لە پێنەدانی فڕۆکەی F 35 کە تورکیا بەشداری لە پێشخستنی کردووە لە بەرامبەر دا هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەی چەك لەسەر قوبرسی یۆنانی ئەمە لە کاتێك دا ناوچەکە گرژی زیاتری تێکەوتـووە هەروەها تڕامپ واژووی لەسەر یاسای هەماهەنگی لە بواری ووزە‌ و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد بەتایبەتی لەگەڵ قوبرس و یۆنان و ئیسرائیل

هەر چەندە یاسایەکە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەی چەك دەکات بۆ قوبرس بەڵام سنورداری کردووە و لەم بارەیەوە تڕامپ مەرجی داناوە لە ڕێ چەند لێژنەیەکی کۆنگریس کە وا دەکات قوبرس هەماهەنگ بیت و ڕێگا نەدات کەشتیە سەربازیە ڕوسیەکان نزیك کەنارئاویەکانی بـبێتەوە و لە ناوەڕۆکی پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگری هاتووە کە فڕۆکەی F 35 ڕادەستی تورکیا نەکرێت بە بیانۆی کڕینی سیستەمی S 400 ی ڕوسی

سەرچاوە : العربی 21

Back to top button