ماکرۆن بڕیارێکی سەیر دەدات کە هیچ سەرۆکێکی دوونیا نەیداوە

 

لەهەموو وڵاتانی جیهان سەرۆک دوای تەواو بوونی مووچەی خانەنشینی تایبەتی بۆ دەبڕدرێتەوە فەرەنسا یەکێکە لە وڵاتانەی دەیان ساڵە ئەم یاسایە پەیڕەو دەکات ئەمە جگە لەوەی سەرۆک دواتر دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی دەستور، بەڵام لە بڕیارێکی دا ماکرۆن ڕایگەیاندووە مووچەی خانەنشینی وەرناگرێت و ناشبێتە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە.

میدیاكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بڕیاری داوە، دوای ئەوەی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی كۆتایی دێت و دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت، موچەی خانەنشینییەكەی وەرنەگرێت، كە بڕەكەی دەگاتە 6 هەزار و 222 یورۆ.

هەروەها ئاماژەشیان بەوەکردووە هەر سەرۆكێكی فەرەنسا كاتێك ماوەی سەرۆكایەتییەكەی كۆتایی دێت، دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی دەستوریی وڵاتەكە، كە موچەكەی دەگاتە 13 هەزار و 500 یورۆ، بەڵام ماكرۆن بڕیاری داوە نەبێتە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە دەستورییە و موچەكەشی وەرنەگرێت.

میدیاکانی فەرەنسا ئاماژەشیان بەوە کردووە کە ماكرۆن یەكەم سەرۆكی فەرنسا دەبێت دەستبەرداری موچەی خانەنشینیی سەرۆكایەتییەكەی بێت دوای جێهێشتنی كۆشكی ئیلیزیێ.

Back to top button