گەرمیان.. لە هێڕشێکدا ۱۱ چەکداری داعش کوژران

 

لە هێڕشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەو بارەگانی داعش لە سنوری گەرمیان  ١١ چەکداری داعش کوژران.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک شەوی ڕابردو ژمارەیەک فڕۆکە هێڕشیان بۆ سەر بارەگایەکی داعش ئەنجامدا و بەهۆیەوە ١١ چەکداری داعش کوژران.

سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک راشیگەیاند، لەنزیک شێخ باوە و ئیسلاح فڕۆکەکان بۆردوومانی چەکدارانی داعشیان کردووەو لە ئاکامی ئەو بۆردوومانەدا ١١ چەکدارەکەی داعش کوژراون.

Back to top button