قادر عەزیز کۆنگرەی یەکێتی بەجێهێشت و هەڕەشەی جیابوونەوە لە یەکێتی دەکات

 

دوای ئەوەی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوێنێ شەممە دەستی پێکرد، لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە کۆسرەت ڕەسول وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی هەلبژێردراو، ئەمڕۆ هەشت کەس وەک ئەندامی ئەنجومەن هەلبژێردرا، بەڵام قادر عەزیز کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو لەنێو لیستەکەدا نیە ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی و چونەدەرەوەی لە کۆنگرە.

دەزگای میدیایی خواکوڕک زانیویەتی کە قادر عەزیز هەڕەشەی جیا بوونەوەی لە یەکێتی کردووەو ڕایگەیاندووە کۆنگرەی شکاندنی کەسایەتی و دەنگە دلێرەکانە، بۆیە ئەنجامی کۆنگرەکە قبولکراو نیە.

هاوکات خواکوڕک لە سەرچاوەیەکی تایبەت زانیاری دەست کەوتووە كە كۆسرەت رەسوڵ هەریەكە لە مەلا بەختیار، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، عومەر فەتاح، حاكم قادر، شێخ جەعفەر، عەدنان موفتی، ئەرسەلان بایز، دلێری سەید مەجیدی بۆ ئەنجومەنی مەكتەبی سیاسی دەستنیشانكردووە.

Back to top button