بەهۆی خۆپیشاندان لە پارێزگای زی قار دەوامی فەرمی ڕاگیرا
لە ئەنجامی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دۆخی ئەمنی عێراق تێکچووە، ئەمڕۆش بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقار، پارێزگاری ئەو شارە بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی فەرمی ڕاگەیاند
ئەبازەر ئەلعەمر پارێگاری زیقار لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ دەكەنە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەكان ئەوەش بە مەبەستی رێگری كردن لە پێكادان لەگەڵ خۆپیشاندەران، بەڵام بڕیارەکە نەخۆشخانەو بانکەکان ناگرێتەوە
پارێزگاری زیقار ئاشكرایكردووە كە ئامادەیە هەر رێكارێك رێگری لە رشتنی خوێن دەكات بیگرێتە بەر و گوتیشی پێویستە داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت و كۆتایی بە خوێنڕژان بهێنرێت.