سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد

 

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە کەشێکى برایانەى ڕاشکاوانەدا بەڕێوە چوو و فوئاد حسێن جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى داراییى عێراق ئامادەى بوو، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتووى حکوومەتى عێراق و ئەو پڕۆژەیاسایانەیان تاوتوێ کرد کە ئێستا لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقن.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەى خواستە ڕەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى وڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت.

هەروەها هەردوولا کۆک بوون لەسەر پشتیگریى هاوبەشەکانیان لە پرۆسەى سیاسى بۆ دەستنیشانکردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق بە شێوەیەک لەگەڵ خواست و داواى گەلى عێراقدا بێتەوە.

Back to top button