پۆمپیۆ رووسیا و چین ده‌ستیان به‌ خوێن سوره‌

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ڤیتۆی رووسیا و چین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دژ به‌ ناردنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ سووریا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا و چین ده‌ستیان به‌ خوێن سووره‌.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا و چین به‌ شه‌رمهێنه‌ر پێناسه‌ ده‌كات و ده‌شڵێت، ڤیتۆی رووسیا و چین له‌ دژی ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ملیۆنان سووری سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ بێت ئه‌و هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ی ده‌گه‌یه‌نرانه‌ باكووری سووریا له‌ رێگه‌ی وڵاتانی عێراق و توركیا و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دیمه‌شق، به‌ڵام رووسیا ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی سووریا كه‌ هاوپه‌یمانێتی كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌.

رووسیا به‌ هاوكاری چین، له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ دووهه‌زار و یازده‌وه‌‌ و تایبه‌ت به‌ ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، بۆ چوارده‌یه‌مین جار مافی ڤیتۆیان به‌كارهێنا.

شایه‌نی باسه‌ پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ به‌لجیكا، كوه‌یت و ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كرابوو، له‌ كۆی پازده‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سێزده‌یان پاڵپشتیان كرد، جگه‌ له‌ رووسیا و چین، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌ستان و مافی ڤیتۆیان به‌كارهێنا.

Back to top button