چڵ و هه‌شت كه‌س ناویان گه‌یێندراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بۆ بوون به سه‌رۆك وه‌زیران
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ڕایگه‌یاند كه ده‌ستنیشانكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی كرده‌وه كه دواخستنی ده‌ستنیشانكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تی لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی دیاریكراو ڕێكنه‌كه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك كۆماری عیراق تا ئێسته ناوی چل و هه‌شت كاندیدی پێ گه‌یشتووه ناوی هه‌ر یه‌ك له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لای و قوسه‌ی سوهێل و محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی تێدایه.