هێزەكانی ئەسەد گەمارۆی هێزێكی توركیا دەدەن

 

دوای پێشڕەوی هێزەكانی ئەسەد لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا و كۆنتڕۆڵ كردنەوەی دەیان گونندو شارۆچكە لەدەستی گروپە ئۆپۆزسیۆنەكان لە ئێستادا سوپای سوریا نزیكە لە گرتنەوەی تەواوی شاری ئێدلیب

 

هاوكات لە ئەنجامی پێشڕەوی هێزەكانی ئەسەد هێزێكی توركیا لە نزیك شاری ئێدلیب لە لایەن سوپای سوریا گەمارۆ دراوە

 

سوپای تورك لە چەند شارێك بنكەی چاودێری دامەزراندوە و ئەو پێگەی كە گەمارۆ دراوە دەكەوێتە گوندی سەرمان لە نزیك شاری ئێدلیب

Back to top button