بەڤیدیـۆ .. پارێزگای بـابل دژی قاسم سلێمانی ڕاپەری
بـۆ وەبیرهێنانەوەی دەسەڵاتدارانی وڵات لەسەر داواکاریە ڕەواکانیان ئەمڕۆ یەك شەممە خەڵکی بابل خۆپیشاندانێکی گەورەیان ئەنجام دا لە گۆڕەبانی شاری حیللە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە بوونی ئێران و دەست تێوەردانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان دەگوتەوە
ئەمە یەکەم جار نیە خۆپیشاندەران دژی بوونی قاسم سلێمانی لە عێراق ناڕەزایی دەردەبڕن بەتایبەتی لە کاتی بردنەوەی هەڵبژاردەی توپی پێی عێراق لە ئێران بە ئەنجامی 2 بـە 1 لە بەرژەوەندی عێراق ئەو کات خۆپیشاندەرانی بەغـدا بە یەك دەنگ دروشمیان دژی سلێمانی دەگووتەوە و ئەمە جگە لە چەندین ڕووداوی لەو جۆرە لە پارێزگاکانی دیکە بیندراوە
سەرچاوە : العربیە نێت