دادگای فیدڕاڵی بە پێی یاسا داوای سەرۆک کۆماری عێراق رەت دەکاتەوە
ئەمڕۆ بۆ دووەم جار دوکتور بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رووبەڕووی وڵامی نەخێری دادگای فیدڕاڵی دەبێتەوە .
سەرۆک کۆماری عێراق بە ئەمڕۆوە دوو جارە داوا لە دادگای فیدڕاڵی دەکات گەورەترین کۆتلەی ناو پەرلەمان دیاری بکەن بۆ ئەوەی کەسێک وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری بکات .
بەڵام دادگای فیداڕڵی وەک وڵامی یەکەمجار روونی دەکاتەوە بە پێی یاسا ، لە دوای هەڵبژاردنەکانی نوێ ، ئەوە رێژەی کورسی کۆتەلەکانە ، گەورەترینیان دیاری دەکات
بەڵام زۆر جاریش بە دووکۆتلە یان هەوپەیمانیەک دەتواندرێت ئەو متمانەیە بدرێت .
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ وادەی یاسایی بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران ی عێراق وەک جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی کۆتایی پێهات .