ئەشرەف غەنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان سەرکەوتنی بە دەست هێنا
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان رۆژی یەکشەممە دوائین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند .
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن ” حەوا عەلەم نوورستانی ” بەرپرسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان بڵاو کراوەتەوە ، محەممەد ئەشرەف غەنی ٥٠،٦٤لە سەت و عەبدوڵلا عەبدوڵلا وەک ڕکابەرێکی نزیکی ئەو ٣٩،٥٢ لە سەتی دەنگەکانیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە .
هاوکات ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەوم هەواڵە پشتیوانی خۆشی بۆ ئەو ئەنجامە ڕاگەیاندووە .